پارتی سۆسیالیستی کوردستان سەردانی هودا پار دەکات

بایرام بۆزیەل سەرۆکی گشتی پارتی سۆسیالیستی کوردستان سەردانی زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار. لە دیدارەکەدا باس لە "پرسەی دانانی چەک" و چارەسەری دادپەروەرانە بۆ پرسی کورد کرا.
بایرام بۆزیەل سەرۆکی گشتی پارتی سۆسیالیستی کوردستان لەگەڵ شاندێکی یاوەر سەردانی زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە بارەگای سەرەکی هودا پار کرد.
دیدارەکە نزیکەی کاتژمێرێکی بە شێوەی دوور لە چاوی ڕۆژنامەنووسان خایاند و دواتر هەردوو سەرۆک ڕاگەیەندراوێکی میدیایی هاوبەشیان ڕێکخست.
"بۆ چاکەی خەڵک هەر جۆرە فیداکاریێک پێویست بێت ئامادەیین بکەین"
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار وتی، "ئەمڕۆ شاندێکی پارتی سۆسیالیستی کوردستان سەردانی کردین. بەخێرهاتنتان دەکەین. وەک دەزانرێت ئێستا لە ڕۆژەڤی تورکیا پرۆسەیەک بە ناوی 'تورکیای بێ تیرۆر' هەیە و لەم بارەیە لە پەرلەمان کۆمیسیۆنێک دامەزرا. کۆمیسیۆنەکە وەک 'کۆمیسیۆنی هاوپشتی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی' ناوی لێنرا. لەمبارەیە و لەبارەی چەند پرسێکی دیکە دانوستان کرا. لەمبارەیە ڕێککەوتین: إن شاء الله، سەردانەکانمان و دانوستانەکانمان بەردەوام دەبن. بۆ چاکەی خەڵک هەر جۆرە فیداکاریێک پێویست بێت ئامادەیین بکەین. باوەڕ دەکەم مێوانە بەڕێزەکانمانیش لەم بیرەدانە."
"ئێمە پێمان وایە دانانی چەک لە لایەن پەکەکە و کۆتایی هێنان بە ململانێکان هەنگاوێکی گرنگە، بەڵام چارەسەری دادپەروەرانە بۆ پرسی کورد هێشتا لە ڕۆژەڤدا نییە"
دواتر بایرام بۆزیەل سەرۆکی گشتی پارتی سۆسیالیستی کوردستان سوپاسگوزاری یاپجیئۆغلو و هودا پار کرد بەهۆی پێشوازییەکە و وتی، "ئێمە پێمان وایە دانانی چەک لە لایەن پەکەکە و کۆتایی هێنان بە ململانێکان هەنگاوێکی گرنگە، بەڵام چارەسەری دادپەروەرانە بۆ پرسی کورد هێشتا لە ڕۆژەڤدا نییە. هەوڵدان بۆ ناچارکردنی پەکەکە بۆ دانانی چەکەکان، دەبێت بە دیدگای چارەسەرکردنی پرسی کورد لەسەر بنەمایەکی ئاشتیانە و یەکسان بێت. لەبیرمان نەچێت کە چەک و پەکەکە دەرئەنجامی مانەوەی پرسی کوردە بە چارەسەرنەکراوی، و نزیکەی ١٠٠ ساڵە زیان بە کورد و تورک دەگەیەنێت. هیوادارین هەموو لایەنەکانی تورکیا (کوردی و تورکی، چ لە ناو پەرلەمان و چ لە دەرەوەی پەرلەمان) لەم قۆناغەدا خەریکی گفتوگۆ بن، بۆ ئەوەی بتوانن لەسەر ڕێبازەکانیان بۆ ئەو پرسە کۆببنەوە. بەم شێوەیە دەتوانرێت ئەم پرسە قورس و مێژووییەی ئێمە چارەسەر بکرێت. لەم ڕووەوە ئومێدمان هەیە. هەروەها بۆچوونی برایاکانی هودا پار بە ئەرێنی و گەشبین دەزانین. هیوادارین ئەم گفتوگۆیانە بەردەوام بن تا بتوانین زیاتر پشتیوانی ئەم پرۆسەیە و چارەسەرکردنی پرسی کورد بکەین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە پارێزگاری ئێلح ٤ کەس گیانیان لەدەستدا کە ٢یان منداڵ بوون.
لە شارۆچکەی چەلیکانی پارێزگای سەمسوور بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٨ رووی دا.
پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالرحمان ئەرەن لە میانەی بەشداری لە وۆرکشۆپی هودا پار لەبارەی دەستوور وتی، "دەستوور پاشماوەیەکی سەپێندراوی کودەتاکەی ساڵی ١٩٨٢یە، دەتوانرێت فڕێ بدرێت و دەستوورێکی نوێ بەدی بهێنرێت."